عێراق پێشنیازێک سەبارەت بە کامپی هۆل پێشکەشی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد
هەولێر – نۆرس پرێس
راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق پێشنیارێکی پێشکەشی جێگری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری “بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر” کرد بۆ دەستنیشانکردنی نوێنەرێکی تایبەتی ئەمینداری گشتی سەبارەت بە گەڕانەوەی وڵاتان بۆ هاووڵاتیانیان لە کەمپی هۆل لە باکووری رۆژهەلاتی سوریا.
قاسم ئەعرەجی، نوێنەرایەتی حکومەتی عێراقی کرد، لە سێیەمین کۆنفرانسی سەرکردەکانی دەزگاکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری نەتەوە یەکگرتووەکان، کە لە نیویۆرکی ئەمریکا بەرێوەچوو، لەو کۆنفرانسەدا عێراق پرسی کەمپی هۆل خستە بەردەم کۆنفرانسەکە و بە هەڕەشەیەکی راستەوخۆی بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی عێراقی زانی، لە هەمان کاتدا نەتەوە یەکگرتووەکان داوا لە وڵاتان کرد هاوڵاتیانیان لە کەمپەکانی باکووری رۆژهەڵاتی سوریا بگەڕێننەوە.
ئەعەرەجی ئەمڕۆ، 21ی حوزەیرانی 2023، لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک، لە گەل ڤلادیمێر ڤۆرۆنکۆڤ، جێگری سکرتێری گشتی بۆ کاروباری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کۆبووەوە و داوای کرد نەتەوە یەکگرتووەکان پشتیوانی عێراق بکات لە هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی “تیرۆر”.
ئەعەرەجی داواکاری وڵاتەکەی گەیاندە ڤۆرۆنکۆڤ، بۆ ئەوەی داوای لە وڵاتان بکات هاووڵاتییەکانیان لە کەمپی هۆل بکشێننەوە، هەروەها پێشنیارێک بۆ دیاریکردنی نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لەو بارەوە پێشکێشکرد.
لە کۆبوونەوەیەکی جیادا لە نیویۆرک، لە نێوان ئەعەرەجی و ڤانێسا فرایزەر، نوێنەری هەمیشەیی دەوڵەتی ماڵتا لە نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی لیژنەی ئەنجومەنی ئاسایش (1267) سەبارەت بە سزاکانی سەر “داعش” و قاعیدە، جەختیکردەوە لە سەر گرنگی پاڵپشتی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ عێراق لەسەر دۆسەی کەمپی هۆل هەڵوەشاندی کامپەکە.
لە بەیاننامەیەکی ئەعرەجیدا هاتووە کە کەمپی هۆل مەترسی لەسەر ناوچەکە و جیهان دروست دەکات.
دووشەممەی رابردوو، ئەعەرەجی رایگەیاند، تاوەکو ئێستا حکومەتی عێراق 10 هەزار و 393 خێزانی نێو کامپی هۆل گەڕاندۆتەوە عێراق.
هەروەها گوتی:” عێراق زیاتر لە سێ هەزار عێراقی لە چەکدارنی داعش کە لە زیندانەکانی باکووری رۆژهەڵاتی سوریا دەستگیرکرابوون گەراندەوە.”