بڕیاردرا بە گوژمەی نزیکەی سێ ملیار دینار ئامێری پزیشکی بۆ دوو نەخۆشخانە دابین بکرێت
هەولێر – نۆرس پرێس
بەپێی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە دابینکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی بۆ شار و شارۆچکەکان، بڕیاردرا بە گوژمەی نزیکەی سێ ملیار دینار ئامێری پزیشکی بۆ دوو نەخۆشخانەی هەڵەبجە دابین بکرێت.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندیی داوە لەسەر تەرخانکردنی بڕی دوو ملیار و 700 ملیۆن دینار بۆ دابینکردنی ئامێری MRI بۆ سەنتەری تیشکی شەهید محەممەد حەمەئەمین و ئامێری CT Scan بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجە.
ئەم گوژمەیە لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە بۆ هەردوو نەخۆشخانەکە خەرج دەکرێت.