خەم لە نرخی گۆشت مەخۆ.. خواردنی لە یەک مانگ جارێک بەس دەبێت
هەولێر – نۆرس پرێس
بەرزبوونەوەی نرخی گۆشت لە جیهاندا توانای کڕینی لە جەژنی قوربان چاوەڕوان دەکرێت سنووردار بکات، بەڵام ئەم بۆنە ئاینییە شایەتی زیادبوونی خواردنی بە بەراورد بە رۆژە ئاساییەکانە، کە رەنگە ببێتە هۆی کێشەی تەندروستی.
زۆر کەس لەژێر ئەو وەهمەدان کە زیادکردنی ئەو بڕە گۆشتەی مرۆڤ دەیخوات بە مانای کوالیتی لە خۆراک و باشتربوونی تەندروستی دێت، بەڵام پزیشکان، ئەم بیرۆکەیە راست دەکەنەوە، بە دیاریکردنی بڕێک کە جەستەی مرۆڤ پێویستی پێیەتی.
هەفتەی جارێک خواردنی بەس دەبێت
مرۆڤ پێویستە لە خواردنی (گۆشتی مانگا، بەرخ، حوشتر) بۆ یەک هەفتە جارێک یاخود تەنانەت مانگی جارێک کەمبکاتەوە.
ئەم جۆرە گۆشتانە زۆرترین رێژەی کالۆری و چەوری لە هەموو جۆرەکانی پرۆتین لەخۆدەگرن.
زۆرترین رێژەی ترشە ئەمینیەکانی تێدایە کە دەگۆڕدرێن بۆ “ترشی یوریک”؛ بۆیە زیادەڕۆیی لە خواردنی دەبێتە هۆی هەوکردنی جومگەکان و ئازار لەش و ئاوسانی ریخۆڵە گەورە و ئازاری قۆڵۆن و لەوانەیە گورچیلەکان کاریگەرییان لەسەر بێت و لەکارکەوتنی لێدەکەوێتەوە.
چۆن خۆمان لە زیانەکان لە جەژندا بپارێزین؟
جەژن و بۆنەکان پەیوەندییان بە شکاندنی یاسا و سنووردارکردنی خۆراکەوە هەیە، تەنانەت بۆ زۆرێک لەوانەی پابەندن بە کەمکردنەوەی بڕەکەی. هەربۆیە زۆرینەی خەڵک بڕی ئەو گۆشتە زیاد دەکەن کە دەیخۆن بەتایبەتی لە جەژنی قورباندا بەلایەنی کەمەوە بۆ ماوەی 3 و 4 رۆژی یەک لە دوای یەک.
رێنمایی پزیشکان بەمجۆرەیە:
خواردنی گۆشت لە جەژندا رۆژانە یەک جارە، وە بە رێژەیەکی کەم.
بە درێژایی رۆژ خواردنی سەوزەکان پێویستە لە ژەمە قورسەکاندا هەبێت، هەروەها پێشنیار دەکرێت گوڵی کەرکەدییە بەبێ شەکر یان لەگەڵ شیرینکەرەوەیەکی تەندروست بخۆیتەوە بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەگەری بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن.
میوە بخۆ چونکە رێژەیەکی بەرزی پۆتاسیۆمی تێدایە کە یەکسانە بە سۆدیۆم.
بڕێکی زۆر ئاو بخۆرەوە، لە نێوان 2-3 لیتر لە رۆژێکدا، بە مەرجێک ئاوەکە سارد بێت؛ چونکە ئاوی گەرم بەشدارە لە سەرهەڵدانی نەخۆشیەکان هاوکات لەگەڵ زیادەڕۆیی لە خواردنی گۆشت.
بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی دڵ و خوێنبەرەکانیان هەیە، واباشە لە رۆژانی جەژندا پارچە گۆشتێک لە 150 گرام زیاتر نەبێت، هەروەها ئەوانەی کێشیان زیادە و تووشبوون بە شەکرە پێویستە خۆیان لە خواردنی نانی گەنم بەدوور بگرن چونکە رێژەیەکی بەرزی کاربۆهیدرات و کالۆری تێدایە.