مەترسییەکان بەردەوامە.. “داعش”بەرپرسیارێتی ئەنجامدانی چوار ئۆپراسیۆن لە سوریا و عێراق راگەیاند

دێرەزوور – نۆرس پرێس

رۆژی دووشەممە، داعش لە رێگەی ناسیاوەکانی نزیک لە خۆیەوە، بانگەشەی چوار ئۆپەراسیۆنی کرد کە سێ ئۆپەراسیۆنیان لە سوریا و ئەوی دیکەیان لە عێراق بوو.

مەترسییەکانی داعش بەردەوامە لە هەڕەشەکردن لە سوریا و عێراق و ئۆپەراسیۆنەکانیش ناوبەناو زیاتر بەرەوپێش دەچن.

ئەو سێ ئۆپەراسیۆنەی کە رێکخراوەکە لە سوریا ئەنجامیدا، دووانیان لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی دیمەشق و سێیەمیش لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سوریای دیموکرات “هەسەدە” بووە.

ئاژانسی ئەعماق کە نزیکە لەو رێکخراوە، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەکردووە، چەکدارانی رێکخراوەکە بە دەمانچە “سیخوڕ”ێکی هێزەکانی حکومەتیان لە گەڕەکی ئەلعەزیزە لە شاری حەسەکە کردۆتە ئامانج ، کە لە ئەنجامدا برینداربوونی لێکەوتەوە.

  لە ئۆپەراسیۆنێکی دیکەدا لەو ناوچانەی کە لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە کۆنترۆڵکراون، رێکخراوەکە بانگەشەی ئۆپەراسیۆنەکەی کردووە بۆ بە ئامانجگرتنی ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی هێزەکانی حکومەت و لە بەیاننامەی ئەعماقدا هاتووە کە چەکدارانی رێکخراوەکە تەقاندنەوەی تەقەمەنییەکیان لەسەر ئۆتۆمبێلێکی چوار تایە ئۆتۆمبێلی هێزەکانی حکومەت، لە گوندەواری حەما لە ناوەراستی سوریا پشتڕاستکردەوە.

هاوکات لە رۆژهەڵاتی سوریا، رێکخراوەکە بەرپرسیارێتی خۆی لە بە ئامانجگرتنی خاڵێکی پشکنینی “هەسەدە”، لە گوندی بەرشیم لە ناوچەی ئەلبەسیرە لە دێرەزوو راگەیاند، کە بووە هۆی برینداربوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی.