حکومەتی سوریا 400 هەزار تۆن گەنم وەردەگرێت
دیمەشق – نۆرس پرێس
یاسین سەحیونی، سەرۆکی فیدراسیۆنی پیشەیی کرێکارانی خۆراک و کشتوکاڵی ئەمرۆ سێشەممە رایگەیاند، تاوەکو کۆتایی یەکشەممەی رابردوو 401 هەزار تۆن گەنمیان وەرگرتووە، لەکاتێکدا بۆ هەمان ماوەی ساڵی رابردوو 257 هەزار تۆن گەنمیان وەرگرتبوو.
لە بەیاننامەیەکدا بۆ رۆژنامەی ئەلوەتانی نیمچە فەرمی، سەحیونی جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئۆپەراسیۆنەکانی وەرگرتنی گەنم لەم رۆژانەی ئێستادا لە لوتکەی خۆیاندایە، کە لە سوریا دەکاتە زیاتر لە 28 هەزار تۆن گەنم لە رۆژێکدا.
هەروەها پرۆسەی وەرگرتنی گەنم لە 47 ناوەندی وەرگرتن لەسەر ئاستی قایمقامیەتەکان بەرێوەدەچێت.
سەحیونی ئاماژەی بەوەدا کە زۆرترین بڕ بازارکردن لە شاری حەلەب بووە، کە دەکاتە 135 هەزار و 75 تۆن، حەماش لە پلەی دووەمدایە و 134 هەزار و 727 تۆن بە بازارکردن و هۆمس لە پلەی سێیەمدا هاتووە کە 35 هەزار و 391 تۆن بووە.
باسی لەوەشکرد، بری ئەو گەنمەی کە لە شاری حەسەکە بەبازار کراوە دوو هەزار و ٦٢٧ تۆن بووە، هاوکات لە رەقە لە ساڵی رابردوودا تاوەکو ئێستا 21 هەزار و 11 تۆنی بەبازار کردووە، لە کاتێکدا لە ساڵی رابردوودا 13 هەزار و 989 تۆن بووە، دێرەزووریش لە ساڵی رابردوودا 24 هەزار و 475 تۆن خراوەتە بازارەوە و لە هەمان ماوەی ساڵی رابردوودا 14 هەزار و 893 تۆنی خستە بازارەوە.
لە کاتێکدا پارێزگای قونەیتەرە تا ئێستا هیچ برە پارەیەکی نەخستۆتە بازارەوە و ساڵی رابردووش لە هەمان ماوەی هاوتادا 63 تۆنی خستۆتە بازارەوە.