قامشلۆ؛ له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی قامشلۆ؛ چوار كه‌س برینداربون و یه‌كێكیش گیانی له ده‌ستداوه
قامشلۆ- نۆرس پرێس
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی نادیاره‌وه به‌لای كه‌مه‌وه چوار كه‌س له ته‌قینه‌وه‌یه‌كدا له ناوچه‌ی پیشه‌سازی رۆژهه‌ڵاتی قامشلۆ برینداربون و یه‌كێكیش گیانی له ده‌ستداوه.
شایه‌تحاڵه‌كان به نۆرس پرێس-یان راگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه ده‌ستبه‌جێ كه‌سێك گیانی له ده‌ستداوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، دو كه‌س به‌ناوه‌كانی عه‌لی شیبی 40 ساڵ و مه‌سعود شیبی 18 ساڵ، گوازراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.
كه‌سوكاره‌كانی برینداره‌كان بۆ نۆرس پرێس وتیان، كه‌سێك به‌ناوی ئه‌حمه‌د ئه‌لعلی 14 ساڵ، پێش ئه‌وه‌ی بگه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه گیانی له ده‌ستداوه.
ئه‌و ته‌قینه‌وه بوه‌ته هۆی تێكشكاندنی دو ئۆتۆمۆبێل و زیانی مادی به دوكانه‌كانی ده‌وروبه‌ر گه‌یاندوه.
تا ئێستا لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌سه‌ر روداوه‌كه هیچ راگهیهنراوێكیان نه‌بوه، ده‌نگۆی ئه‌وه‌ش هه‌یه كه له‌وانه‌یه ته‌قینه‌وه‌كه به‌هۆی درۆنێكه‌وه ئه‌نجامدرابێت.