هەولێر-نۆرس پرێس
سەرۆک ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا لە 27 ئەم مانگەوە تاوەکو 2 تەمموز بەهۆی جەژنی قوربانەوە پشوو دەبێت.
نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ڕێنمایی دەکات کە پشوی جەژنی قوربان لە ڕۆژی سێشەممە (27ی حوزەیرانی 2023) تا رۆژی یەکشەممە (2ی تەمموزی 2023 بێت).
سعودیە رۆژی چوارشەممە (8حوزەیران) وەکو یەکەمین رۆژی جەژنی قوربان دیاریکردوە و لە عێراق و وڵاتانی سوننە مەزهەبیش ئەو ڕۆژە دەکرێتە جەژن.