حکومەتی عێراق داوا لە توركیا دەکات کە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەست پێ بکاتەوە

هەولێر- نۆرس پرێس

 كۆبوونەوە سێ قۆڵییەكەی حكومەتی عێراق لەگەڵ توركیا بە ئامادەبوونی شاندی هەرێمی كوردستان، لەبارەی دووبارە دەستپێکردنەوەی هەناردەكردنی نەوت هەرێم هیچ پێشكەوتنێكی بەدەست نەهێنا.

ئەمڕۆ سێشەممە ماڵپەڕی “ئەلنەهار ئەلعەرەبی” بڵاوی كردووەتەوە، کە ناكۆكیی نێوان لایەنی عێراقی و توركیا لەبارەی پرسی پەیوەست بە ڕسووماتی هەناردەكردنی نەوت لە ڕێی بۆڕیی نەوتی عێراقەوە بووە. لە ماوەی ڕاگرتنی هەناردەكردن، حكومەتی عێراق ڕەتی دەكاتەوە پارەی راگرتنی نەوت بداتە توركیا چونکە تورکیا خۆی هەناردەکەی راگرتووە.

حکومەتی عێراق داوای لە توركیا كرد کە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەست پێ بکاتەوە بۆ ئەوەی زیانی زیاتری لێ نەكەوێت، چونكە ئەو ڕاگرتنە بڕیارێكی عێراقی نەبووە، بەڵكو بڕیارێكی نێودەوڵەتی بووە.

حكومەتی توركیا ڕەتی كردەوە ئەو پێبژاردنە بدات كە لەلایەن دادگای پاریسەوە بەسەریدا سەپێنراوە، ئەویش بڕی ملیارێك و 500 ملیۆن دۆلارە، داوای لە حكومەتی عێراق كرد کە ئەو داوایە بكشێنێتەوە كە لە بەردەم لیژنەی ناوبژیوانی تۆماری كردووە.

حكومەتی عێراقی بەشێوەیەكی راستەوخۆ ئەم داواكارییەی توركیای ڕەت نەكردووەتەوە و ئاماژەی بەوە داوە، ڕەنگە لە داهاتوودا ئەمە ڕوو بدات.

لە دواین دانوستانەكان كە دوێنێ دووشەم ئەنجام درا، ئاشكرایان كردووە كە ناكۆكیی نێوان هەردوو وڵات ناكۆكییەكی تەکنیکییە و سیاسی نییە، بەڵكو پێوەندیی بە بەرزترین دەسەڵاتی سیادەتی عێراقەوە هەیە.

لە رۆژانی داهاتوودا گفتوگۆی نێوان هەردوو وڵات بەردەوام دەبێت و دواكەوتنی دانیشتنەكانی نێوان هەردوولا، تا ئێستا بەهۆی هەڵبژاردنەكانەوە بووە.

دوای بڕیارەكەی دادگای ناوبژیوانی ژووری بازرگانیی نێودەوڵەتی لە پاریس. لە مانگی ئاداری ساڵی ڕابردوودا كە بڕیاری “شەرعییەتی” هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستانی لە ڕێی توركیاوە بەبێ ڕەزامەندیی عێراقی دەركرد، بووەتە هۆی زیانگەیاندن بە حکوومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان كە تا ئێستا بە زیاتر لە سێ ملیار دۆلار مەزەندە كراوە.