
سوپای توركیا ده‌وروبه‌ری چه‌ند خاڵێكی سه‌ربازی روسیا‌و سوریا تۆپباران ده‌كات
گونده‌واری باكوری حه‌ڵه‌ب-نۆرس پرێس
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی بۆ نۆرس پرێس ئاشكرایكرد، تۆپهاوێژه‌كانی توركیا ئه‌مڕۆ شه‌ممه ده‌وربه‌ری خاڵێكی سه‌ربازی روسیایان له نزیك گوندی تهلعهجار له گونده‌واری باكوری حه‌ڵه‌ب به سێ موشه‌ك به ئامانج گرتوه.
هه‌مان كات، تۆپهاوێژه‌كانی توركیا له باسلحایا، چه‌ند خاڵێكی سه‌ربازی سوپای سوریایان له گوندی ئه‌بین تۆپبارانكردوه.
به‌گوێره‌ی وته‌ی شایهحاڵهكان، پێش چه‌ند سه‌عاتێكیش، توركیا‌و گروپه‌كانی لایه‌نگری، گونده‌كانی “كهفرانتۆن و شهوارگه”یان له گونده‌واری باكوری حه‌ڵه‌ب به ده‌یه‌ها گولـله تۆپ كرده ئامانج.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تر وتی، ئه‌و تۆپبارانه هاوكات بوه له‌گه‌ڵ كه‌وتنه خواره‌وه‌ی دو موشه‌ك له ده‌وروبه‌ری گوندی ته‌ل قه‌راح و پێنج موشه‌كی تر له ده‌وروبه‌ری گوندی حه‌ربه‌ل.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی، توركیا تۆپبارانه‌كانی فراوانكردوهو گه‌شتوه‌ته ده‌وروبه‌ری “بنكه‌ی سه‌ربازی روسیا” له نزیك مهتحهنهی فه‌یسه‌ڵ.
دواتریش توركیا‌و گروپه‌كانی لایه‌نگری، رێگه‌كانی نێوان تهلڕهفعهتیان له گونده‌واری باكوری حه‌ڵه‌ب و ئه‌عزاز-یان له رۆژئاوای حه‌ڵه‌ب به یه‌ك گوله تۆپ كردوه‌ته ئامانج، به‌پێی ئه‌وه‌ی شایه‌تحاڵێك له كاتی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی ئه‌و گوله تۆپه‌دا نزیكبوه له ناوچه‌كه.
به هه‌مان شێوه گولـلهیهكی تر له‌سه‌ر رێی دێر جه‌مال به وته‌ی شایه‌تحاڵێكی تر كه‌وتوه خواره‌وه.