دابەزینی ئاستی ئاوی فورات.. فەرمانگەی ئاودێری رەققە داوای پابەندبوون بە پلانی کشتوکاڵی هاوینەوە دەکات
رەققە – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ سێشەممە، فەرمانگەی ئاودێری لە رەققە پێشنیاری کرد جووتیاران پابەندبن بە پلانی کشتوکاڵی هاوینەوە، ئەویش بەهۆی دابەزینی بەرچاوی ئاستی ئاوی رووباری فورات و دابەزینی ئاوی دەریاچەکە بە زیاتر لە 4 مەتر لە خوار ئاستی کۆگاکردنیەوە.
لە 15ی حوزەیرانی ئەمساڵدا، لیژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری فەرمانێکی دەرکرد کە تێیدا پێویستی پابەندبوونی بە رووبەری رێگەپێدراو بۆ چاندن و کەمکردنەوەی رووبەری وەرزی چڕ بە ڕێژەی لەسەدا 10 ، بۆ کۆی گشتی لەسەدا 33 ی کۆی رووبەری ئاودێری.
محەمەد ئەلعەلی، هاوسەرۆکی فەرمانگەی ئاودێری لە لیژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری رەققەی رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند، “پێشنیار دەکەین جووتیاران پابەندبن بە ناوەڕۆکی فەرمانەکەوە، لەبەر دابەزینی بەرچاوی ئاستی رووبارەکە”
رووبەری زەوییە کشتوکاڵییە ئاودێرییەکان لە رەققە، 100 هەزار هێکتارە، کە زۆربەیان لە کەناڵەکانی ئاودێریەوە بە 25 وێستگەی پەمپکردن، ئاودێری دەکرێن.
ئەلعەلی بە نۆرس پرێسی گوت، ئەم رووبەرە کە بە 33 هەزار هێکتار مەزەندە دەکرێت، پێویستی بە بڕێکی ئاو هەیە کە نزیکەی 35 مەتر سێجایە لە چرکەیەکدا، “ئەگەر پابەند بین بەم رووبەرەوە، ئەو بڕە ئاوە بەشی ئاودێری دەکات”.
بەوتەی ئەو بەرپرسە، بڕی ئاوی بەنداوەکە، کە بۆ ئاودێریکردنی زەوییە کشتوکاڵییەکان و وێستگەکانی خواردنەوەی تەرخانکراوە بە نزیکەی 55 مەتر سێجایە لە چرکەیەکدا.
ئەلعەلی ئاماژەی بەوەدا کە نەبوونی هاوکاری لەلایەن کۆمەڵە کشتوکاڵییەکانەوە بارگرانییەک لەسەر فەرمانگەی ئاودێری دروستدەکات، بە زیادبوونی خواست لەسەر ئاو، ئەمە جگە لە پێویستی دەربازبوون لە کەناڵ و دەروازە هەڕەمەکەییەکان، کە دەبنە هۆی گلدانەوەی ئاوی کەناڵەکان و بەمجۆرە دواخستنی ئاودێری بۆ هەندێک بەرهەم.