پێش کەمێک سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە تورکیا
هەولێر – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ سێشەممە و بەر لە کەمتر لە کاتژمێرێک، سۆشیاڵ میدیای سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە کە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا و بڕیارە لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و بەرپرسانی دیکەی باڵای ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.
بە گوتەی ئاژانسەناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان، بڕیارە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دەرەوە و بەرپرسانی باڵای دیکەی حکومەتی نوێی تورکیا کۆدەبێتەوە و لە کۆبوونەوەکاندا، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا و دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە بکرێت.