“ئه‌سه‌ده”: هۆشداری هەیە لە دووبارە خۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی داعش لە سووریا
کۆبانی – نۆرس پرێس
حه‌سه‌ن محه‌مه‌د عه‌لی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سیاسی له ئه‌نجومه‌نی سوریای دیموكرات (ئه‌سه‌ده) رایگه‌یاند ، هۆشداری هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی خۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی رێكخراوی توندره‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) هه‌یه و ره‌نگه ئه‌وجاره‌یان ڕوبه‌ری داگیركردنی جوگرافییایه‌كی گه‌وره‌تربیت .
لێدوانه‌كانی ئەو ئەندامەی دەستەی سه‌رۆكایه‌تی لە میانی كۆبونەوەیەكی به‌رفراواندا هات كە لەلایەن “ئه‌سه‌ده” لەگەڵ كەسایەتی و رۆشنبیرانی سیاسی ڕێكخرابو، بۆ تاوتوێكردنی هەڕەشەكانی توركیا و كاریگەرییەكانیان لەسەر چارەسەری سیاسی لە ڕۆژئاوای كوردستان .
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی دەستەی سەرۆکایەتی “ئه‌سه‌ده” ئاماژەی به‌وه‌شدا “لە ژێر رۆشنایی قەیرانی جیهانیدا، داعش هەوڵدەدات پێگەی خۆی لە سوریادا جێگیر بکات.”
بە گوتەی ئەندامی ده‌سته‌كه ، داعش هێشتا لە سوریا بەگشتی ، و لە دێرەزور و بیابانەکانی سوریا بەتایبەتی، جار جارە، هه‌ره‌شه‌ی هێرشكردن لە ناوچەکەدا ده‌كات، بۆ گەیاندنی “پەیامێک کە هێشتا کۆتایی بێ نەهاتوە”
ئه‌وه مانگێكه ئەنجومەنی سوریای دیموكرات لە ناوچە جیاجیاكانی ڕۆژئاوای كوردستان كۆبونه‌وه ئه‌نجام ده‌دات، بۆ تاوتوێكردنی دوایین هەڕەشەكانی توركیا سەبارەت بە دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی توركیا بۆ سەر ناوچەكانی ڕۆژئاوای كوردستان.
عەلی هه‌روه‌ها گوتی، “هەموو هێزە كاریگه‌ره‌كانی سوریا بەپێی ئەجێندای خۆیان ناوچەكە دەكەنە ئامانج، هەروەها هیچ ئاماژەیەك بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆخی سوریا نییە، چونكە هێزە نێودەوڵەتییەكان سورد له قەیرانی سوریا وه‌رده‌گرن و ده‌یانه‌وێت جه‌ند ساڵی دیكه ئه‌و قه‌یرانه به‌رده‌وام بێت بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندییەكانیان”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی دەستەی سەرۆکایەتیی “ئه‌سه‌ده” ئاماژەی به‌وه‌شدا کە تورکیا هێشتا ئۆپەراسیۆنی سەربازیی خۆی لە ناوچەکەدا ئەنجام نەداوە، “چونکە گڵۆپی سەوزی نێودەوڵەتیی بۆ هه‌ڵنه‌كراوه”.