لە رۆژئاوای کوردستان پرۆسەی پێدانی پارەی گەنمی جوتیاران دەستیپێکرد
رەقە – نۆرس پرێس
بەرێوبەرایەتی خۆسەری باکووری رۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاند کە دەستیان کردووە بە پێدانی پارەی گەنمی جووتیاران.
فەرمانگەی ناوەندیی نەختینەیی و پارەدان خشتەیەکی بڵاویکردەوە، بەپێ خشتەکە جوتیاران دەتوانن سەردانی فەرمانگەکە بکەن بۆ وەرگرتنی پارەی گەنمی خۆیان کە لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو رادەستی ناوەندەکانی وەرگرتنی گەنم سەر بە بەرێوبەرایەتی خۆسەریان کردبوو.
پرۆسەی دابەشکردنی پارە لە سبەینێ 20ی حوزەیرانەوە دەستپێدەکات، سەرەتاش بۆ ئەو جوتیارانە دەبێت کە لە 24 ئایاردا گەنمەکانیان رادەستی بەرێوبەرایەتی خۆسەریان کردبوو.
فەرمانگەی نەختینەیی ئاماژەی بەوەدا کە دەبێت جوتیاران بەڵگەی کەسی و کارتی رادەستکردنی گەنم لەگەڵ خۆیان بهێنن کاتێک سەردانی فەرمانگەکە دەکەن بۆ وەرگرتنی پارەی گەنم.