هەولێر – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ دوشەممە ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، لەگەڵ سەرکردایەتی چین لەسەر پێویستی سەقامگیری لە پەیوەندییە دوقۆڵییەکان هاوڕابوین.
ئەنتۆنی بلینکن لە میانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دوای گفتوگۆکانی دوو ڕۆژە لە بەکین رایگەیاند، لە هەموو کۆبونەوەیەکدا جەختم لەوەدەکردەوە کە بەشداریکردنی ڕاستەوخۆ و پەیوەندی بەردەوام لەسەر ئاستە باڵاکان باشترین ڕێگەیە بۆ بەڕێوەبردنی بەرپرسیارانە جیاوازییەکان و دڵنیابون لەوەی کە کێبڕکێ نەگۆڕێت بۆ ململانێ.
ئاماژەی بەوەشکردوە، هەمان وتە لە هاوتا چینییەکانم بیستوە، هەردوکمان لەسەر پێویستی سەقامگیرکردنی پەیوەندییەکانمان هاوڕاین.