هەولێر- نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممە بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی تر له پارێزگای ئه‌رزه‌ڕووم له باكوری رۆژهه‌ڵاتی توركیا ڕوویداوه.
ده‌سته‌ی كاره‌سات و دۆخه له‌ناكاوه‌كانی توركیا (ئافاد) ڕایگه‌یاند، دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشهمممە كاتژمێر 14:43 خولەک بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 4.3 پله‌ی ڕێخته‌ر پارێزگای ئه‌رزه‌ڕوومی هه‌ژاند.
ڕاشیگه‌یاند، بوومه‌له‌رزه‌كه له قوڵایی 12 کیلۆمەتر له ژێر زه‌وییه‌وه ڕوویداوه و تا ئێستاش قه‌باره‌ی زیانه‌كان نه‌زانراون.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه شه‌وی ڕابردوو بوومهلهرزهكهیهكی تر به گوڕی 4 پله‌ی ڕێخته‌ر له پارێزگای ئه‌ده‌نه‌ی توركیا ڕوویدا، پێشتریش بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی تر به گوڕی 4.6 پله‌ی ڕێخته‌ر پارێزگای ماڵاتی هه‌ژاندووە.