هەولێر- نۆرس پرێس
حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رەزامەندی دراوە لەسەر خەرجکردنی زیاتر لە 7 ملیار دینار بۆ پاڵپشتیکردنی قوتابییان و خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان.
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە کەرتی خوێندن و پاڵپشتی بۆ قوتابییان و خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی بڕی 7 ملیار و 250 ملیۆن دیناری مانگانە بۆ قوتابییان و خوێندکاران داوە.
لەراگەیەندراوەکەدا باسی ئەوەش کراوە، کە بەشێک لەو پارەیە بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری بۆ بەشە ناوخۆییەکانی ساڵی خوێندنی (2023-2024)ە هاوشێوەی ساڵی خوێندنی (2022-2023) لەسەر بودجەی زانکۆ و پەیمانگاکان خەرج دەکرێت.