توێژەرانی ئەمریکی: لە رێگەی زیرەکی دەستکردەوە دەتوانن دەرمانی پزیشکی دروست بکەن

هەولێر- نۆرس پرێس

توێژەرانی زانکۆی ئۆهایۆی ئەمریکی ئەگەری دروستکردنی دەرمانی پزیشکییان لەڕێگەی زیرەکی دەستکردەوە پشتڕاست دەکەنەوە.

توێژەران ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە زیرەکی دەستکرد لە کەمکردنەوەی تێچووی دروستکردنی دەرمانەکە و کورتکردنەوەی ماوەی بەرهەمهێنانی یارمەتیدەر دەبێت و بەمزووانە کۆمپانیاکانی دەرمان دەتوانن لەڕێگەی تەکنەلۆژیاوە چارەسەری پێشکەوتوو دروست دەکەن.

توێژەرانی زانکۆی ئۆهایۆ چوارچێوەیەکی زیرەکی دەستکردیان هێناوەتە ئاراوە بە ناوی G⊃2;Retro کە توانای پرۆسێسکردنی کۆمەڵێک کارلێکە کیمیاییە ئەگەرییەکانی هەیە.

بە وردی ئەو کارلێکانە هەڵدەبژێرێت کە باشترین کاریگەرییان دەبێت بۆ دروستکردنی دەرمانێکی دیاریکراو، بۆ زیاتر لێکۆڵینەوە لە کاریگەریی زیرەکی دەستکرد لە بەرهەمهێنانی دەرمان، توێژەران توێژینەوەیەکیان ئەنجام دا بۆ ئەوەی بزانن ئایا G2Retro دەتوانێت بە وردی پێکهاتەکانی چوار دەرمان دیاری بکات.

دەرمانەکە بۆ چارەسەری کەم خوێنی و نەخۆشیەکانی پێست و سستبوونی دڵ، بەکاردەهێنرێت، توێژەرانی زانکۆی ویلایەتی ئۆهایۆ ئاماژە بەوە دەدەن کە ئەنجامەکان لە چاوەڕوانییەکان زیاتربوون.

هەروەها بە وتەی توێژەران ئەم هەنگاوە یارمەتیدەرە بۆ دەستنیشانکردنی ئەو تەنۆلکانەی کە ڕەنگە کارلێک لەگەڵ پڕۆتینەکانی نەخۆشییەکە بکات، زیرەکی دەستکرد دەتوانێت ئەو دەرمانە دیاری بکات کە پێویستە بۆ هێرشکردنە سەر نەخۆشییەکە.