شاندێکی ئەمریکا سەردانی عەین عیسا دەکەن لە باکووری رەققە
رەققە – نۆرس پرێس
دوێنێ یەکشەممە، شاندێکی ئەمریکا سەردانی شاری عەین عیسایان کرد لە باکووری شاری رەققە لە رۆژئاوای کوردستان.
دوێنی سەرچاوەیەکی ناوخۆیی بە نۆرس پرێسی راگەیاند، “ئەمڕۆ شاندێکی ئەمریکی کە پێکهاتبووە لە 5 ئۆتۆمبێلی جۆری جیپ مۆنیکا سەردانی شاری عەین عیسایان کردووە، لە باکووری رەققە”.
ئاماژەیان بەوەشدا، شانده ئەمریکییەکە بە تەنیشت هێڵی کۆنترۆڵکردنی هێزەکانی تورکیاوە و گروپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی دڵسۆزیانەوە، تێپەڕیوون.
نۆرس پرێس نەیتوانی وردەکاری زیاتر لەبارەی سەردانەکەی شاندەکە و ئەو شوێنانەی سەردانیان کردوون بەدەست بهێنێت و تا ئێستا هیچ وردەکارییەکی دیکە لەمبارەوە نەزانراوە.