سعودییە رۆژی وەستان لە عەرەفە و رۆژی پڕ بەرەکەتی جەژنی قوربان دیاری دەکات
دیمەشق – نۆرس پرێس
شانشینی سعودییە، ئەمرۆ یەکشەممە، رایگەیاند کە سبەی دووشەممە کە هاوتایە لەگەڵ 19ی حوزەیران، سەرەتای مانگی زولحەجە دەبێت.
بەم پێیە سعودییە یەکلایی کردەوە کە وەستان لە عەرەفە بۆ حاجیانی ماڵی پیرۆزی خودا لە سێشەممەی داهاتوودا دەبێت کە هاوتایە لەگەڵ 27ی مانگی حوزەیران و بەم شێوەیە یەکەم رۆژی جەژنی قوربان لە چوارشەممەی داهاتوو دەبێت کە 28ی ئەم مانگەیە.
رۆژی جەژنی قوربان بۆ ساڵی 2023، لەلایەن چەند وڵاتێکەوە راگەیەندرا، لە کاتێکدا کۆمەڵەی ئەستێرەناسی لە سعوودیە رایگەیاند، جەژنی قوربان لە رۆژی چوارشەممە 28ی حوزەیران تاوەکو یەکەم شەممە، 1 تەمموز دەبێت.
پەیمانگای نیشتمانی میسر بۆ توێژینەوەی ئەستێرەناسی و جیۆفیزیکی رایگەیاند، جەژنی قوربان لە میسر رۆژی چوارشەممە 28ی حوزەیران دەبێت.
موسڵمانان ساڵانە ڕێوڕەسمی جەژنی قوربان بە خۆشی و شادی لەگەڵ حاجیانی ماڵی پیرۆزی خودا ئەنجام دەدەن، هەروەها موسڵمانان لەم جەژنەدا قوربانی پێشکەش دەکەن و بەسەر هەژاران و کەمدەرامەتان و خزم و دۆستاندا دابەشی دەکەن و هاوکات ئەم جەژنە ماوەی 4 رۆژ دەخایەنێت.