مەسرور بارزانی : داوام لە دەسەلاتدارانی بەغدا ئەوەیە کە ڕێز لە دەستوور بگرن و وانە لە مێژوو وەربگرن
هەولێر – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ یەکشەممە لە ڕۆژی نێودەوڵەتیی بەرەنگاربوونەوەی گوتاری ڕق و کینەدا، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کۆنفرانسی (کوردستان لانکەی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە ) لە شاری هەولێر بەڕێوەدەچوو کە لەلایەن وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینییەوە ڕێکخرا بوو.
سەرۆکی حکومەت لە کۆنفرانسەکەدا گوتارێکی پێشکەش کرد و تێیدا ئاماژەی بەوە دا کە کوردستان هەمیشە شانازی بە کولتوور بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە دەکات و هەموو توانایەکم دەخەمە گەڕ بۆ هێشتنەوە و پەرەپێدانی ئەم کولتوورە جوانە.