ده‌یه‌ها موشه‌ك له غه‌زه‌وه به ئاراسته‌ی ئیسرائیل ته‌قێنرا
قامشلۆ-نۆرس پرێس
گروپه فه‌له‌ستینییه‌كان ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ده‌یه‌ها موشه‌كیان به ئاراسته‌ی باشور و ناوه‌ڕاستی ئیسرائیل ته‌قاندو ده‌نگی زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه له شاره‌كان بیستراو داوا له دانیشتوانه‌كانیش كرا به‌ره‌و حه‌شارگه‌كان رۆشتن.
له‌كاتێكی پێشتری ئه‌مڕۆدا ئیسرائیل بۆردومانی دو پێگه‌ی سه‌رایای قودسی له غه‌زه كرد‌و ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی ئه‌و گروپه فه‌له‌ستنییه‌ی كوشت، كه یه‌كێكیان “ته‌یسیر جه‌عبه‌ری” بو، 40 كه‌سی تریش برینداربون.
به‌پێی میدیا عه‌ره‌بییه‌كان، چه‌ند موشه‌كێك له كه‌رتی غه‌زه‌وه له وه‌ڵامی بۆردومانه‌كانی ئیسرائیل به ئاراسته‌ی باشور و ناوه‌ڕاستی ئیسرائیل ته‌قێنراون.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكردوه‌ته‌وه، سوپای ئیسرائیل به‌رده‌وامه له بۆردومانه‌كانی بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌زه‌و تۆپهاوێژو هێزه تایبه‌ته‌كانی بزوتنه‌وه‌ی جیهاد له كه‌رتی غه‌زه.
سه‌رایای قودس كه باڵی چه‌كداری بزوتنه‌وه‌ی جیهاده زیاتر له سه‌د موشه‌كی ناوه به ئیسرائیله‌وه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ش ده‌كات به‌رده‌وامی ده‌ده‌ن به هێرشه‌كانیان.