هەولێر -نۆرس پرێس
میدیای فەرمی سعودیە رایگەیاند، دوای جەژنی قوربان باڵیۆزخانەی سعودیە لە تاران و کونسوڵخانەی ئەو وڵاتە لە مەشهەد دەکرێنەوە، ئەوەش دوای ئاساییکردنەوەی پەیوەندیەکانی ریاز و تاران و کردنەوەی باڵیۆزخانەی نوێنەرایەتی ئێران.
رۆژنامەی “ئەلوەتەن”ی سعودی بڵاویکردەوە، دوای جەژنی قوربان باڵیۆزخانەی سعودیە لە تاران و کونسوڵخانەی ئەو وڵاتە لە مەشهەد دەکرێنەوە، بەڵام لەبارەی رۆژی دەستپێکی کارەکانی باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەکە هیچ بەروارێک نەخراوەتەڕوو.
فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعودیە لە میانەی سەردانەکەی دوێنێیدا بۆ تارانی پایتەختی ئێران لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی، حوسێن ئەمیر عەبدولەهیان دەربارەی ئەم بابەتە گفتوگۆی کردبوو، دوای کۆبونەوکەش بن فەرحان لە میانەی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا ئەوەی وەبیرهێنایەوە کە باڵیۆزخانەی ئێران لە سعودیە کراوەتەوە.
وەزیرەکەی سعودیە لەدوای 9 ساڵ لە تێکچونی پەیوەندیەکانیان لەگەڵ ئێران، سەردانی تارانی کرد، وتی، بەمنزیکانە لە تاران باڵیۆزخانەی وڵاتەکەمان دەکرێتەوە، ئاساییبونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات بابەتێکی گرنگە، هەردوو وڵات لە ناوچەکەدا پێگەیەکی گرنگیان هەیە.
پەیوەندییە دیپلۆماتییەکانی نێوان سعودیە و ئێران، دوای ئهوه پچڕا که له کانونی دووهمی 2016دا سعودیه 47 کەسی بە تۆمەتی “تیرۆر” له سێدارهدا لە نێویاندا پیاوی ئایینی شیعه هەبوو.
ریاز و تاران کە لە ساڵی 2021دا بە میوانداریی عێراق و عومان دەستیان بە دانوستانەکان کردبوو، لە 10ی ئایاردا بهنێوهندگیریی بەرپرسانی چین لە بەکین رێککهوتن لهسهر ئهوهی کە لە ماوەی دوو مانگدا پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان دەستپێبکەنەوە.