سبەی یارییه‌كانی هەڵبژاردەکانی پاڵەوانێتی ئەوروپا (EURO 2024) به‌رێوه‌ده‌چێت

هەولێر-نۆرس پرێس

سبەی دووشه‌م 19ی6ی2023، هەفتەی چوارەمی یارییەکانی هەڵبژاردنی هەڵبژاردەکانی پاڵەوانێتی ئەوروپا (EURO 2024) دەستپێدەکات.

لە چوارەم هەفتەی دیاری کردنی ئەو هەڵبژاردانەی بەشداری یارییەکانی پاڵەوانێتییەکە دەکەن کە لە 14ی حوزەیران 2024 لە ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت، هەڵبژاردەکان 23 رووبەڕووبوونەوە ئەنجام دەدەن.

یارییەکانی بە کاتی هەولێر بەم شێوەیە ئەنجام دەدرێن:

-گروپی B:

 ئیرلەندا- گیبرالتار 9:45ى شه‌و.

 یۆنان- فەڕەنسا 9:45ى شه‌و.

-گروپی C:

ئۆکراینا- ماڵتا 7:00ی ئێواره‌.

ئینگلتەرا- مەکدۆنیای باکوور 9:45ى شه‌و.

-گروپی D:

 ئەرمینیا- لاتیڤیا 7:00ی ئێواره‌.

 تورکیا- وێڵز 9:45ى شه‌و.

-گروپی H:

 فینلاند- سان مارینۆ 7:00ی ئێواره‌.

 ئیرلەندای باکوور- کازاخستان 9:45ى شه‌و.

سلۆڤێنیا- دانیمارک 9:45ى شه‌و.

-گروپی I:

 سویسرا- رۆمانیا 9:45ى شه‌و.

 ئیسرائیل- ئاندۆرا 9:45ى شه‌و.

 بێلاڕووس- کۆسۆڤۆ 9:45ى شه‌و.

رۆژی سێشه‌م 20ی6ی2023 ی حوزەیران سێ شەممە:

-گروپی A:

 نەرویج- کۆماری قوبڕسی باشوور 9:45ى شه‌و.

 سکۆتلەندا- جۆرجیا 9:45ى شه‌و.

-گروپی E:

 مۆڵدۆڤا- پۆڵەندا 9:45ى شه‌و.

 دورگەکانی فارۆ- ئەلبانیا 9:45ى شه‌و.

-گروپی F:

نەمسا- سوید 9:45ى شه‌و.

 ئەستۆنیا- بەلجیکا 9:45ى شه‌و.

-گروپی G:

 بولگاریا- سڕبیا 9:45ى شه‌و.

 هەنگاریا- لیتوانیا 9:45ى شه‌و.

-گروپی J:

 ئەیسلەندا- پورتوگال 9:45ى شه‌و.

 بۆسنا- لوکسەمبورگ 9:45ى شه‌و.

 لیختنشتاین- سلۆڤاکیا 9:45ى شه‌و.