فیفا لەڕێگەی زیرەکی دەستکردەوە 300 کەس بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی سۆشیال میدیا دەدۆزێتەوە
قامیشلۆ – نۆرس پرێس
ئەمرۆ یەکشەممە، فیفا رایگەیاند، لەرێگەی بەرنامەیەکەوە کە لە زیرەکی دەستکردەوە بەکاردەهێندرێت بۆ بەدواداچوونی خراپ بەکارهێنانی سۆشیال میدیا بەرامبەر بە یاریزانان لە مۆندیالی 2022 زیاتر لە 300 کەسی دەستنیشانکردووە کە داتاکانیان پێشکەش بە دەسەڵاتدارانی جێبەجێکردنی یاسا دەکرێت.
فیفا لە راپۆرتێکی ورددا کە هەوڵەکانی پاراستنی یاریزانان و بەرپرسان لەخۆدەگرێت لە کاتی پاڵەوانێتییەکەدا کە لە قەتەر بەڕێوەچوو، ئەو کەسانەی “کۆمێنتی ناشرین، جیاکاری یان هەڕەشە”یان لەسەر پلاتفۆرمەکانی وەک “تویتەر”، “ئینستاگرام”، “فەیسبووک” بڵاوکردۆتەوە “، “تیک تۆک” و “یوتیوب”. دەستنیشانکردووە و دۆزراونەتەوە.
راپۆرتی کۆتایی پرۆژەکە کە بە هاوبەشی لەلایەن فیفا و فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی یاریزانانی پیشەگەری تۆپی پێ (FIFPro) دامەزرا، ئاماژە بەوە کراوە کە دیارترین ئەو ئازارانەی کە تووشی یاریزانان بووە لە کاتی یاریی چارەکی کۆتایی نێوان فەرەنسا و ئینگلتەرا بووە.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە: “توندوتیژی و هەڕەشەکان توندڕەوتر بوون لەگەڵ پێشکەوتنی پاڵەوانێتییەکە بە ئاماژەیەکی زیاتر بۆ خێزانی یاریزانان و تەنانەت هەڕەشە لەو یاریزانانە دەکرا کە لەگەڵ گەڕانەوەیان بۆ وڵاتەکانیان هێرشیان دەکرێتە سەر”.
بەگوێرەی راپۆرتەکە، نزیکەی 20 ملیۆن پۆست و کۆمێنت سکان کراون، زیاتر لە 19 هەزار پۆست وەک هێرشبەر پۆلێن کراون و زیاتر لە 13 هەزار پۆستیش بۆ تویتەر راپۆرت کراون بۆ لێپێچینەوە.
فیفا ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو ئەکاونتانەی خاوەنەکانیان لە ئەوروپا نیشتەجێن، لەسەدا 38ی پێشێلکارییە ناسراوەکان بەرپرسیارن، لەسەدا 36یش لە ئەمریکای باشوورەوە.
جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی فیفا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، جیاکاری کردەوەیەکی تاوانکارییە، بە هاوکاری ئەم ئامرازە تاوانباران دەستنیشان دەکەین و ڕاپۆرتیان بۆ دەسەڵاتداران دەدەین، بۆ ئەوەی بتوانن لەسەر کارەکانیان سزا بدرێن.
ئینفانتینۆ وتی: “هەروەها پێشبینی دەکەین پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیا لە ئاست بەرپرسیارێتی خۆیاندا بن و پشتگیریمان بکەن لە بەرەنگاربوونەوەی هەموو جۆرە جیاکارییەکدا”.
فیفا و فیفپرۆ بڕیاریاندا ئەو سیستەمە درێژبکەنەوە بۆ بەکارهێنان لە مۆندیالی ئافرەتان، کە مانگی داهاتوو لە ئوسترالیا و نیوزلەندا دەستپێدەکات.