داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە بەئامانجگرتنی دوو ئەندامی هێزەکانی سوریای دیموکرات راگەیاند

دێرەزوور – نۆرس پرێس

ئەمرۆ یەکشەممە، رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) لە رێگەی لقەکانی نزیک لە خۆیەوە، بەرپرسیارێتی خۆی لە ئامانجکردنی دوو ئەندامی هێزەکانی سوریای دیموکرات(هەسەدە) لە شارۆچکەیەکی باکووری دێرەزوور لە رۆژهەڵاتی سوریا راگەیاند.

ئاژانسی هەواڵی ئەعماق کە نزیکە لە رێکخراوەکە، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، “چەکدارەکانی رێکخراوەکە، دوو ئەندامی هێزەکانی سوریای دیموکراتیان کردە ئامانج لە شارۆچکەی ئەلحرەیجی لە گوندەواری باکوری دێرەزوور”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بە ئامانجگرتنی ئەندامێکی سوریای دیموکرات و برینداربوونی کەسێکی دیکەی لێکەوتۆتەوە، هاوکات چەکدارانی رێکخراوەکە بە سەلامەتی گەڕاونەتەوە شوێنی خۆیان..

لەم دواییانەدا گوندەوارەکانی دێرەزوور رووبەرووی هێرشی تیرۆری بوونەتەوە، کە ئەندامانی “هەسەدە” و کارمەندانی بەرێوبەرایەتی خۆسەر و کەسایەتییە دیارەکانی خێڵەکان و دانیشتوانی مەدەنی دەکەنە ئامانج، سەرەڕای توندی ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکان لەلایەن “هەسەدە”وە لەو ناوچانە دەستیپێکردووە.

هاوکات رۆژی شەممە، رێکخراوەکە لە بەیاننامەیەکدا، کە لە ڕێگەی ئاژانسی هەواڵی ئەعماقەوە بڵاوکراوەتەوە، رایگەیاندووە، “ئەندامانی رێکخراوەکە تەقاندنەوەی تەقەمەنییەکیان بە ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی هێزەکانی سوپای پاسداران لە نزیک ڕێگای عەین عیسا / تەل ئەلسەمن، باکووری رەققە، کوشتنی سێ ئەندام و بریندارکردنی یەکێکی دیکە” لێکەوتەوە.”