لوتكه‌ی پۆتین و ئه‌ردۆگان پێداگری له‌سه‌ر یه‌كگرتویی خاكی سوریا ده‌كاته‌وه
قامشلۆ- نۆرس پرێس
فلادیمیر پۆتین، سه‌رۆكی روسیا‌و ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌رۆدۆگان، سه‌رۆكی توركیا له دوای كۆبونه‌وه‌یه‌كی دورودرێژیان له سوچی، ئه‌مڕۆ هه‌ینی ته‌ئكیدیان كرده‌وه له یه‌كگرتویی خاكی سوریا.
دیمیتری بیسكۆڤ، وته‌بێژی كرملین له كاتێكی پێشتری ئه‌مڕۆدا باسی له‌وه‌كرد، كۆبونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردو سه‌رۆكه‌كه چوار سه‌عاتی خایاندوه.
له كۆبونه‌وه‌كه‌ی پۆتین و ئه‌ردۆگان، باس له ژماره‌یه‌ك دۆسیه كراوه، له دیارترینیشیان سوریا‌و ئۆكرانیا بو، به‌پێی میدیاكانی روسیاش، هه‌ردولا داوایانكردوه جوڵه بخرێته پرۆسه‌ی سیاسی سوریاوه له‌سه‌ر بنه‌مای گفتوگۆكانی ئه‌ستانا.
له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شیشدا دوای كۆبونه‌وه‌كه ئاماژه به‌وه‌درا، پارێزگاری له یه‌كگرتویی خاكی سوریا بكرێت و هه‌ردولاش ته‌ئكیدیان كردوه‌ته‌وه له پابه‌ندبون به كار و هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش دژ به “تیرۆر”.
ئه‌مڕۆ له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌نوسان، دیمیتری بیسكۆڤ، وته‌بێژی كرملین باسی له‌وه‌كرد، “وڵاته‌كه‌ی له مه‌ترسییه ئه‌منییه‌كانی توركیا تێده‌گات.”
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، “گرنگه خۆبپارێزرێت له‌و كارانه‌ی هه‌ڕه‌شه له سه‌لامه‌تی خاكی سوریا‌و یه‌كگرتوییه سیاسییه‌كه‌ی ده‌كات.”