هەولێر – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ یەکشەممە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوای سەر بە هێزەکانی حەشدی شەعبی عێراق، دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی بەرفراوانی لە پارێزگای نەینەوا لە باکووری رۆژئاوای وڵاتەکە راگەیاند.
لە راگەێنراوێکی هێزەکانی حەشدی شەعبیدا هاتووە کە سەرکردایەتییەکەی لە نەینەوا بە نوێنەرایەتی لیواکانی “21-25-44-60” لە چوار میحوەرەوە دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی فراوان کردووە.
بەگوێرەی راگەێنراوەکە، ئۆپەراسیۆنەکە “سەرچاوەکانی تیرۆر” دەکاتە ئامانج، بە ئاماژەدان بە شانەکانی دەوڵەتی ئیسلامی “داعش” و بە ئامانجی “سەپاندنی ئاسایش و سەقامگیری” لە ناوچەکەدا.
مەودای ئۆپەراسیۆنەکە لە دوورگەی “حزر”ەوە تا سنوورە جیاکەرەوەکان لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی سەلاحەدین و جەزیرە لە ناوەڕاستی وڵات، دەگرێتەوە.
ئەم ناوچانە جموجۆڵی بەردەوامی رێکخراوی “داعش” یان بەخۆوە دەبینن، کە درێژدەبنەوە بۆ سنووری سوریا لە رۆژئاوا.