وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە چین
هەولێر – نۆرس پرێس
ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە چین، بەگوێرەی میدیاکانی ئەمریکا، بڕیارە بلینکن لەگەڵ شی جینپینگ، سەرۆکی چین و کۆمەڵێک دیپلۆماتکاری باڵا کۆببێتەوە.
ئەم سەردانە لە کاتێکدایە کە پەیوەندیی نێوان چین و ئەمریکا گرژییەکی گەورەی بەخۆیەوە بینیوە، ئەوەش دوای شەڕێکی بازرگانیی رانەگەیەندراوی نێوان هەردوو وڵات، لەگەڵ جەختکردنەوەی واشنتۆن لەسەر رێگریکردن لە دەستڕاگەیشتن بە تەکنەلۆژیای چیپی ئەلیکترۆنی پەکین.
بڕیار بوو ئەم سەردانە لە مانگی شوباتی ساڵی رابردوودا ئەنجام بدرێت، بەڵام ئەمریکا دوای قەیرانی هاتنە ناوەوەی باڵۆنێکی چینی بۆ ئاسمانی ئەمریکا سەردانەکەی هەڵوەشاندەوە.
لەو کاتەدا ئەمریکا چینی بەوە تۆمەتبار دەکرد کە هەوڵی سیخوڕیکردن بەسەر شوێنە سەربازییەکانی سەر خاکی وڵاتەکەیەوە دەدات و بە مووشەک کەشتییە ئاسمانییەکەی خستە خوارەوە، پەکین ئەو رووداوەی شەرمەزار کرد و کەوتنەخوارەوەی کەشتییە ئاسمانییەکەی بە سووکایەتیکردن بە وڵاتەکەی ناوزەد کرد.
لەم ماوەیەدا کەناڵە دیپلۆماسییەکانی نێوان چین و ئەمریکا راگیران و بەگوێرەی رۆژنامە ئەمریکییەکان 100 کەناڵی پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات بە تەواوی وەستاون.
دراوسێکانی چین و هاوپەیمانەکانی ئەمریکا نیگەرانن لەوەی کە تێکچوونی پەیوەندییەکانی نێوان زلهێزەکانی جیهان، ئابووری جیهانی لە ڕێڕەوەکەی لابدات یان پێکدادانی لێبکەوێتەوە. بەڵام بە گوتەی چاودێران چین ، گرنگیی بەدواداچوونی دانوستان لەگەڵ ئیدارەی بایدن لە بارەی بازرگانی یان پرسگەلێکی دیکە بە کەم دەزانێت، دوای ئەوەی گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە ئەمریکا