برینداربوونی ئەندامێکی سوپای عێراق بە هۆی بەئامانجگرتنێکی داعشەوە لە باشووری کەرکوک
هەولێر – نۆرس پرێس
دوێنێ شەممە، شانهی راگهیاندنی ئەمنی عێراق لە راگەێنراوێکدا گوتیان، کە رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی “داعش” ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی سوپای عێراقیان، لە نزیک دۆڵی زهگهتوون لە باشووری شاری کەرکووک، کردووهتە ئامانج و بەهۆیەوە ئەندامێکی سوپاکە برینداربووە.
بە گوێرەی راگەێنراوەکە، ئۆتۆمبیلەکەی سوپای عێراق لە کاتی ئهركدا بوون، کە لە لایەن ئەندامانی رێکخراوە توندڕەوەکەوە کراونەتە ئامانج.
هەر لەو راگەێنراوەدە چۆنێتی بەئامانجگرتنەکە خراوەتەڕوو، کە پێشتر ئەندامانی “داعش” بۆمبێکیان لە سەر رێگەی تێپەڕینی ئۆتۆمبێلەکە و لە قهراغی رێگاکەدا چاندووە، لە کاتی تێپەڕینی ئۆتۆمبیلە سەربازییەکەدا، لە دوورەوە تەقاندوویانەتەوە.
لە ئهنجامی تهقینهوهكهدا سەربازێکی سوپای عێراق برینداربووە، بەم هۆیەشەوە ئۆپەراسیۆنێکی كێوماڵكردنی بەرفراوان لە ناوچەکەدا لە لایەن سوپای عێراقەوە دەستپێکرا.