مەترسیدارترین باند لە پارێزگای ئەنبار هەڵوەشێندرایەوە

هەولێر-نۆرس پرێس

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری ماددە هۆشبەرەكانی پارێزگای ئەنباری عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە مەترسیدارترین باندی بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكانیان لە پارێزگاكە هەڵوەشاندوەتەوە و شەش كەسی ئەو باندەیان دەستگیركردوە، دەستیشیان بەسەر 50 هەزار حەبی هۆشبەری جۆری كاپتاگۆنی گرتوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری ماددە هۆشبەرەكان لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، هێزەكانیان توانیویانە یەكێك لە مەترسیدارترین باندەكانی بازرگانیكردن بەماددە هۆشبەرەكان لە ئەنبارهەڵبوەشێننەوە.

ئەوەشی خستەڕو، تۆمەتباران بە تاوانی بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكانەوە دەستبەسەركراون و لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ ئەنجامدەدرێت، پاشانیش رەوانەی دادگا دەكرێن بەمەبەستی وەرگرتنی سزای دادپەروەرانەی تاوانەكەیان.