لەبەغدا دەرچوانی یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیان دەربڕی

هەولێر- نۆرس پرێس

ئەمڕۆ شەممە دەرچوانی یەکەمەکانی بەشە جیاجیاکانی زانکۆ و پەیمانگاکان لەسەنتەری شاری بەغدا خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیان ئەنجامدا و داوایان لە حکومەت کرد، کە دابمەزرێن.

بەگوێرەی زانیارییەکان، 10 یەکەمەکانی دەرچوانی بەشە جیاجیاکانی زانکۆ و پەیمانگاکان لەناوچەی عەلاوی لەبەردەم دەرگای ناوچەی سەوز بەرەو وەزارەتی پلاندانان خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیان ئەنجامدا.

خۆپیشاندەران داوای دادپەروەری و بڕیارێکی بەپەلەیان کردووە بۆ ئەوەی سەرجەمیان دابمەزرێندرێت لەوەزارەت و دامودەزگاکانی حکومەت، تاوەکو ئێستاش وەزارەتی پلاندانان هیچ وەڵامێکی خۆپیشاندەرانی نەداوەتەوە.

پێشتر بەبڕیاری حکومەتی عێراق، تەنها سێ یەکەمەکانی سەر ئاستی زانکۆکان بەپێی پسپۆڕیان لەوەزارەت و دامودەزگاکانی حکومەتی عێراق دابمەزرێندرێن.