ماڵپەڕێكی ئەمریكی پێشبینی بۆ كەشوهەوای رۆژانی جەژنی قوربان دەکات
هەولێر- نۆرس پرێس
ماڵپەڕێكی ئەمریكی پێشبینی بۆ كەشوهەوای رۆژانی جەژنی قوربان لە پارێزگای هەولێر كردووە، ئەگەر رۆژی چوارشەممە 28ی حوزەیران یەكەم رۆژی جەژنی قوربان بێت.
ماڵپەڕی ئەكواویزەری ئەمریكی كە تایبەت بە زانینی كەشوهەوای جیهانییە، پێشبینی كردووە كە رۆژانی جەژنی قوربان پلەكانی گەرما لە پارێزگای هەولێر بەرزدەبنەوە كە بەم شێوەیە پێشبینیكراوە.
رۆژی چوارشەممە28-6-2023 بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی 46 پلە دەبێت، نزمترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراویش بە پلەی سیلیزی 26 پلە.
رۆژی پێنجشەممە 29-6-2023 بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی 46 پلە دەبێت، نزمترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراویش بە پلەی سیلیزی 25 پلە دەبێت.
رۆژی هەینی 30-6-2023 بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی 47 پلە دەبێت، نزمترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراویش بە پلەی سیلیزی 27 پلە.
رۆژی شەممە 1-7-2023 بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی 39 پلە، نزمترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراویش بە پلەی سیلیزی 22 پلە.
سەنتەری فەلەكناسی نێودەوڵەتی پێشبینی دەكات ڕۆژی چوارشەممە 28ـ 6ـ 2023 یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان بێت.