لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆکەیەکی سوپا لە باشوری خەرتوم 17 کەس کوژران

هەولێر- نۆرس پرێس

ئەمڕۆ شەممە سەرچاوە پزیشکییەکان لە سودان ڕایانگەیاند، لە هێرشێکی ئاسمانیدا لە باشووری خەرتوم 17 کەس کوژراون، کە پێنجیان منداڵن.

وەزارەتی تەندروستی سودان لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نوسیویەتی، یارموکی ناوچەی مایۆ، کەوتووەتەبەر هێرشی ئاسمانی و لە ئەنجامدا 17 کەس کوژراون کە 5 منداڵ و ژن و بەساڵاچویان تێدایە و 25 خانوویش خاپوربوون.

لە بەیاننامەیەکدا هێزەکانی پشتیوانی خێرا رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ شەممە فڕۆکەیەکی سوپای سودانیان خستووەتە خوارەوە.

رونیشیکردەوە، فڕۆکەکانی سوپا هێرشیان کردە سەر ژمارەیەک گەڕەکی نیشتەجێبون لە باشوری خەرتوم، کە پێکهاتوون لە مایۆ و یارموک و ماندێلا و بەهۆیەوە دەیان کەس کوژران و برینداربون.