لە ڕۆژئاوای کوردستان دەست بە ئامادەکاری بۆ پێدانی پارەی گەنمی جووتیاران کراوە
قامشلۆ – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ شەممە بەرپرسێکی کشتوکاڵی لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕایگەیاند، دەستیان کردووە بە ئامادەکاری بۆ پێدانی پارەی گەنمی جووتیاران.
بەرپرسانی کشتوکاڵ لە بەرێوەبەرایەتی خۆسەر پێشبینیان کردووە کە لەمساڵدا زیاتر لە یەک ملیۆن تۆن گەنم وەربگرن.
نەبیلە محەمەد، هاوسەرۆکی کۆمپانیای گەشەپێدانی کۆمەڵگەی کشتوکاڵی لەڕۆژئاوای کوردستان بۆ نۆرس پرێس ڕایگەیاند، لە قۆناغی پشکنین و ڕێکخستنی کاغەزەکاندان تا بۆ دەسەڵاتی دارایی دەنێرن و فاتورەکان لە ڕێگەی فەرمانگەی پارە و پارەدانەوە خەرجدەکرێت.
ئەو بەرپرسە کاتی دەستپێکردنی پێدانی حساباتی دیاری نەکردووە.
دوێنێ هەینی، بەرێوەبەرایەتی خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستان ڕایگەیاند کە 400 هەزار تۆن گەنمیان لە سەرجەم ناوەندەکانی کڕین وەرگرتووە.
بەگوێرەی ماڵپەڕی فەرمی بەرێوەبەرایەتی خۆسەر، ئەو گەنمەی وەردەگیرێت بە سیستمی پلەبەندیە واتا بۆ هەر تۆنێک بەرزترین نرخ 430 دۆلار دەبێت، و بۆ کەمترین نڕخیش تۆنێک بە 360 دۆلار دەبێت.