هەولێر- نۆرس پرێس
مائیدە ئادمی موکری، خەڵی شاری مەهاباد لە رۆژهەڵاتی کوردستان و خوێندکاری زانکۆی هونەری تارانە، لەلایەن هێزەکانی حکومەتی ئێرانەوە ڕفێندراوە و هاوکات لەگەڵ نابراودا چەند خوێندکارێکی دیکەش ڕفێندراون کە تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە ناسنامەیان ئاشکرا نەکراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ڕۆژی شەممە، خوێندکارێکی کوردی زانکۆی هونەری تاران بە ناوی مائیدە ئادەمی موکری کە خەڵکی شاری مەهابادە، لە بەرامبەر باخی نیشتمانیی ئەو زانکۆیەدا لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە ڕفێندراوە.
بە وتەی یەکێک لە خوێندکارانی ئەم زانکۆیە، ئەمڕۆ شەممە بە لایەنی کەم 10 خوێندکاری دیکەی زانکۆی هونەری تاران بە ئۆتۆمبێلی بێ ژمارە و سەر بە هێزەکانی حکومەتەوە ڕفێندراون و هەروەها کۆمەڵێک خوێندکاریش ڕێگەیان پێ نەدراوە بچنە ناو زانکۆ.
ئەم هەوڵە سەرکوتکەرانەی هێزەکانی ئێران لە کاتێکدایە کە ژمارەیەک لە خوێندکارانی زانکۆی هونەری تاران لە ماوەی ڕابردوودا لەسەر حیجابی زۆرەملێ و بەسەردادانی زۆرەملێی سەرپۆشی فەرمیی ئیداری لە ئێراندا کە پێی دەوترێت “مقنعە”، ناڕەزایەتییان دەربڕیوە. شایانی باسە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، خوێندکارانی زانکۆی هونەری تاران بە دژی بارودۆخی هەنووکەیی ئەو زانکۆیە و چاودێری چڕوپڕی زانکۆ لەلایەن هێزەکانی حکومەتی ئێرانەوە، ناڕەزای