هەولێر – نۆرس پرێس
فادی گەنجێکی سوریە و لە وڵاتی هۆڵندا دەژیت دوای ئەوەی هەواڵی ژێر ئاو کەوتنی بەلەمێک لە ئاوەکانی ناوەڕاست بڵاو دەبێتەوە و برایەکی 18 ساڵی لەهەمان بەلەمدا دەبێت بە پەرۆشیەوە خۆی دەگەیەنێتە وڵاتی یۆنان بۆ سۆراغی برا بچوکەکەی، دوای گەیشتنی بە یۆنان و سۆراغ کردنی براکەی پێی ڕادەگەیەنن کە براکەی ڕزگار کراوە و دەژێت.
فادی لە کالاماتای یۆنان چاوی بە محەمەدی برای دەکەوێت و بە تامەزرۆیەوە لەو دیوی ئاسنەکانەوە ماچی براکەی دەکات و بەیەکەوە دەگرین.
فادی وتی “سوپاس بۆ خودا بۆ سەلامەتی براکەم ” ، و بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، کە براکەی نزیکەی سێ ساڵە لە لیبیایە. ویستویتی بۆ ژیانێکی باشتر بگاتە وڵاتانی ئەوروپا.
لە کاتێکدا فادی بەختەوەر بوو کە براکەی بە زیندوویی دۆزییەوە، هیوا بۆ خزمەکانی دیکەی سەرنشینە ونبووەکانی خواست کە بە زیندووی بدۆزرێنەوە.
لە تەواوی سەرنشینەکان کەژمارەیان زیاترە لە 500 کۆچبەرە تەنها 104 کەس ڕزگارکراون دوای ئەوەی بەلەمەکە لە باشووری یۆنان تێکشکا لە شەوی نێوان سێشەممە و چوارشەممەدا.
بەلەمەکە لە ڕۆژهەڵاتی لیبیاوە بەرەو ئیتاڵیا بەڕێکەوت و سەدان کۆچبەری تێدابوو، تا ئێستا لایەنی کەم 79 تەرم دۆزراونەتەوە سەدان کەسی دیکەش هێشتا بێسەروشوێنن.