وەفدێكی عێراقی له هۆل له هه‌وڵی ده‌ركردنی وه‌جبه‌یه‌كی نوێی ئاواره‌كانه له كه‌مپه‌كه
حه‌سه‌كه-نۆرس پرێس
وه‌فدێكی عێراقی، كه له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه سه‌ردانی رۆژئاوای كوردستانی كردوه، له كه‌مپی هۆل سه‌رقاڵی تۆماركردنی ناوی ئه‌و خێزانانه‌یه ده‌یانه‌وێت كه‌مپه‌كه جێبهێڵن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار بۆ نۆرس پرێس رایگه‌یاند، “وه‌فده‌كه‌ی عێراق سه‌ر به وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچپێكراوانی عێراقییه‌و نزیكه‌ی هه‌فته‌یه‌كه له كه‌مپی هۆله‌و سه‌رقاڵی تۆماركردنی ناوی ئه‌و كه‌س و خێزانانه‌یه ده‌یانه‌وێت كه‌مپه‌كه به‌ره‌و عێراق جێبهێڵن.
وتیشی، ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی بڕیاره له كه‌مپه‌كه ببرێنه ده‌ره‌وه، 450 بۆ 500 كه‌س ده‌بێت.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كه، وردبینی و لێكۆڵینه‌وه له پێناسی ئه‌وانه‌دا ده‌كرێت تۆمار ده‌كرێن و لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌منیان له‌لایه‌ن عێراقه‌وه له‌باره‌وه ده‌كرێت پێش ئه‌وه‌ی له كه‌مپه‌كه ببرێنه ده‌ره‌وه.
له نێوان ساڵانی 2019-2020، حكومه‌تی عێراق له وه‌رگرتنه‌وه‌ی هاوڵاتییه‌كانی له كه‌مپی هۆل وه‌ستاوه به‌هۆی فشاری ریشسپی خێڵه‌كان و تۆمه‌تباركردنی ئه‌وانه‌ی ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه به لایه‌نگری داعش.
به‌هۆی مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان، عێراقییه‌كانی كه‌مپی هۆل داوا ده‌كه‌ن په‌له بكرێت له گێڕانه‌وه‌یان.
زۆرێك له‌و عێراقییانه‌ی له كه‌مپی هۆلدان، به‌هۆی شه‌ڕی نێوان سوپای عێراقی و داعشه‌وه پێش كۆتاییهێنانی به خه‌لافه‌ته‌كه‌ی ئاواره بون.
به‌پێی كۆتا ئامار ده‌ست نۆرس پرێس كه‌وتوه، كه‌مپی هۆل 55829 كه‌سی تێدا ده‌ژی، 28725یان هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقین و 18850شیان ئاواره‌ی سوری و 8254یان هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی بیانین.
له یه‌كی حوزه‌یرانه‌وه 150 خێزانی عێراقی كه‌مپی هۆلیان جێهێشتوه‌و له 12-4-2022 جەنین بلاسخارت، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له عێراق رایگه‌یاند، له مانگی ئایاری ساڵی رابوردوه‌وه، عێراق ده‌وروبه‌ری 450 خێزان كه 1800 كه‌س بون، گێڕاوه‌ته‌وه.
شێخموس ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی نوسینگه‌ی كاروباری ئاواره‌و په‌نابه‌ره‌كان له به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ر له كاتێكی پێشتردا بۆ نۆرس پرێس وتی، “به‌پێی رێكه‌وتنی عێراق و خۆسه‌ر، 5 هه‌زار عێراقی له كه‌مپی هۆل وه‌رده‌گیرێنه‌وه.”