هەستیاری وەرزی.. بۆچی تووشی دەبین و نیشانەکانی چین؟

هەولێر – نۆرس پرێس

هەستیاری وەرزی کاردانەوەی هەوکردنێکە بەرامبەر بە هەندێک شت، بەو پێیەی جەستەی مرۆڤ دژەتەن بەرهەم دەهێنێت لە وەڵامی هەندێک هاندەر، نیشانەکانی بریتین لە پژمین و خورانی چاو و فرمێسک و گیرانی لووت.

نیسا ئەسڵەم، پزیشک لە دامەزراوەی زانستی پێست لە بەریتانیا دەڵێت: “خەڵکێکی زۆر ئێستا بەدەست هەستیاری وەرزییەوە دەناڵێنن تەنها لەبەر ئەوەی ژمارەی گەردیلەکان زۆرە، بەشێکیش بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا دەگەڕێتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کەسانەی ئەم جۆرە هەستیارییان هەیە زۆرجار لە تۆماری رەچەڵەکی خێزانەکانیان ئەم جۆرە هەوکردنە هەبووە، تەنانەت حاڵەتەکانی نەخۆشی پێست وەک ئەگزیما یان سەدەفیشیان هەیە، کە زۆرجار بەهۆی کێشەی سیستەمی بەرگرییەوە دروست دەبێت.

نیشانەکان:

لووت گیران

فرمێسک و خوران و سووربوونەوە لە چاوەکاندا

پژمین

کۆکە

ماندوێتییەکی زۆر

سەرئێشەی زۆر

رێژەی وردبوونەوە لە کارکردن کەمدەکات

ئەگەر لە ئێستادا ئەم جۆرە نەخۆشییەت هەیە دەتوانیت چی بکەیت؟

هەنگاوی یەکەم ئەوەیە کە خۆت بەدوور بگرێت لە بەرکەوتنی ئەو گەردیلەی کە زۆرترین کاریگەری لەسەرت دەبێت.

سپرای لووت دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە رێگریکردن لە نیشانەکانی ئەم جۆرە هەستیارییە و جۆرەکانی تری هەوکردنی لووت بە شێوەیەکی حەساسیەت

کرێمەکانی وەک ڤازلین دەتوانێت وەک بەربەستێک لە دەوروبەری لووتتدا کاربکات بۆ گیرانی لووت و وشکبوونەوەی دەوروبەری لووت

گەرماوکردن و زوو گۆڕینی جلوبەرگەکان

بەکارهێنانی چاویلکەی خۆر بۆ ئەوەی گەردیلە نەچێتە ناو چاوەکانتەوە