هەولێر-نۆرس پرێس
سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند، پێویستە جیهان ئامادەبێت بۆ وەڵامدانەوەی بڵاوبونەوەی نەخۆشییەک کە “کوشندەترە” لە ڤایرۆسی کۆڤید-19، چونکە هێشتا مەترسیەکانی تەندروستی بۆسەر جیهان کۆتاییان نەهاتوە.
تیدرۆس ئەدهانۆم گیبریسوس بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە وتارێکیدا بۆ ئەنجومەنی تەندروستی جیهانی لە جنێڤ هۆشداریدا لەوەی کە کۆتایی هاتنی کۆڤید-19 وەک حاڵەتێکی نائاسایی تەندروستی جیهانی بەو مانایە نییە کە مەترسییە تەندروستییە جیهانییەکان کۆتاییان هاتوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆبونەوەی ساڵانەی بڕیاردانی 194 وڵاتی ئەندامی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، مەترسی سەرهەڵدانی گۆڕاوێکی دیکە کە ببێتە هۆی دروستبونی شەپۆلی نوێی نەخۆشی و مردن هێشتا ماوە، بەجۆرێک مەترسی سەرهەڵدانی نەخۆشییەکی دیکە هەیە کە ئەگەری کوشندەتری لە کۆڤید هەیە.
سەرۆکی رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە میانی دەستپێکردنی بەرنامەکەدا ڕایگەیاندوە، “ئامانجی تۆڕەکە ئەوەیە کە هەمو وڵاتێک دەستی بە ڕێکخستن و شیکاری بۆماوەیی نەخۆشخوازەکان بگات وەک بەشێک لە سیستەمی تەندروستی گشتی”.