ئەمڕۆ هەینی ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەور لەناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان

هەولیر- نۆرس پرێس

ئەمڕۆ هەینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان  رایگەیاند، لەسبەینێوە ئەگەری بەرزبونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە و خێرایی با لە هەندێک ناوچەی هەرێم دەگاتە 30 کیلۆمەتر لەکاتژمێرێکدا.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەور  لەناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان، خێرایی با لەسەرخۆ و مامناوەند لەنێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لەکاتژمێرێکدا دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەی شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک  پەڵە هەور، لە هەندێک ناوچە لە ئەنجامی زیاد بونی خێرایی با بەرزبونەوەی تۆز و خۆڵ دەبێت ، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبنەوە بەنزیکەی یەک پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمرۆ، خێرایی با چالاکتر دەبێت و دەگاتە سەروی 30 کیلۆمەتر.