هەولێر – نۆرس پرێس
نوێنەری دەزگای لوتکە ڕایگەیاند، 10 کەس دەستگیر کراون بەتۆمەتی بازرگانی کردن بە مرۆڤەوە.
شێخ حوسێن نوێنەری دەزگای لووتکە بۆ کاروباری پەنابەران ڕایگەیاند، بەهۆی ژێر ئاو کەوتنی بەلەمێکی ماسی گرتن کە زیاتر لە 500 کۆچبەر تێدا بووە بووەتە هۆی بێسەروشوێن بوونی زیاتر لە 350 کەس و گیان لەدەستدانی 79 کەس کە ڕێژەیەکی زۆر لەوانە منداڵ و ژن بوون.
ئەو بەلەمەی کە ژێر ئاو کەوت لە لیبیاوە بەڕێکەوتبوو، 10 کەس لەو بەلەمەدا دەستگیر کراون کە خەڵکی وڵاتی میسرن بوون و لەهەمان بەلەمدا لەگەڵ کۆچبەران بوون، دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی دەست دەکرێت بە لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا.
جێی باسە هەموو ئەو کۆچبەرانە لەدوای رزگار بوونیان دوای دڵنیابوونەوە لە تەندروستیان و تەواو بوونی لێکۆڵینەوەکان دەگوازرێنەوە بۆ کەمپی هەمیشەی لە وڵاتی یونان.