لە کۆنگرەی برۆکسل.. ژمارەی پەنابەرانی سوریا لە هەرێمی کوردستان راگەێنرا

دیمەشق – نۆرس پرێس

دوێنێ پێنجشەممە، فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ژمارەی ئەو هاوڵاتییە سوریانەی راگەیاند کە لەسەر خاکی وڵاتەکەی میواندارییان دەکات و دووپاتیکردەوە کە ژمارەیان دەگاتە 260 هەزار کەس.

ئەم لێدوانە لە میانەی گوتارەکەی عێراقدا، لە حەوتەمین کۆنفرانسی برۆکسل سەبارەت بە (پشتیوانی لە ئایندەی سوریا و ناوچەکە) هات.

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە گوتەکەیدا رایگەیاند، “بەهۆی ئەو نەهامەتییە مرۆییانەی کە سورییەکان تووشی بوون، عێراق دەرگای خۆی کردۆتەوە بۆ پێشوازیکردن لەو پەنابەرانەی لە ژێر کاریگەریی ململانێکاندا هەڵاتوون، بەو پێیەی لەسەر خاکی هەریمی کوردستانی عێراق نزیکەی 260 هەزار هاوڵاتی سووری میوانداری دەکرێن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “عێراق وەک هاوڵاتیانی عێراقیی مامەڵەیان لەگەڵدا دەکات و رێگەیان پێدەدەن لە بازاڕەکاندا بەشداری چالاکیی کار بکەن، هەروەها زیاتر لە (35%)یان کە لە کامپی ئاوارەکاندا دەژین، پێداویستییە سەرەتاییەکانی بژێوییەکی شایستە و هاوکاریی پێویستیان بۆ دابینکردوون بۆ دەستەبەرکردنی پێداویستییەکانیان”.

حوسین، دەربارەی دۆسیەی سوریا، داوایکرد هەموو لایەنەکان له سەر مێزی دیالۆگ و دانوستان دابنیشن و ئیرادەی جددی پیشانبدەن، بۆ گەیشتن بە چارەسەری سیاسی، گوتیشی، ” ئەمە تاکە رێگایە کە دەبێتەهۆی کۆتاییهێنان بە قەیرانەکە و گێڕانەوەی ئاسایش و سەقامگیری بۆ سوریا”.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: سەعد ئەلیازچی