ئاگر زیاتر لە 70 دۆنم زەوی کشتوکاڵی لە رۆژهەڵاتی رەققە دەسوتێنێت
رەققە – نۆرس پرێس
دوێنێ پێنجشەممە، ئاگر لە رووبەرێکی بەرفراوانی زەوییە کشتوکاڵییەکانی گوندێکی رۆژهەڵاتی شاری رەققەی رۆژئاوای کوردستان کەوتەوە و زیانی بە بەروبوومەکانی گەنمی چەند جووتیارێک گەیاند.
سەرچاوە خۆجێییەکان لە گوندی “ئەلدەلحە” کە 21 کم لە رۆژهەڵاتی رەققە (شامییە)وە دوورە، بە نۆرس پرێسیان راگەیاند، “ئاگر لە کێڵگەکانی گەنم کەوتوەتەوە و زیاتر لە 70 دۆنم زەوی سووتاوە، کە لە لایەن زیاتر لە سێ جوتیارەوە خاوەندارێتی دەکرێت.
ئەوەشیان زیادکردووە، “سووتاندنی جاڕی پاشماوەی کێڵگەکانی گەنم دوای دروێنەکردنی” لە لایەن جوتیارانەوە، بووەتە هۆی کەوتنەوەی ئاگرەکە، لە ئەنجامی بێتوانایی خاوەن زەوییەکە لە کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکان، کە بەهۆی بایەوە خێراتر بووە.
سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەشکردووە، ئاگرەکە زەویەکەی فەوتاندووە، بەبێ ئەوەی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە بتوانن بیکوژێننەوە، لەئەنجامی سەختی گەیشتن بە شوێنی ئاگرەک، بەهۆی خێرایی بای زۆرەوە.