هەولێر – نۆرس پرێس
ئێستا برنجی کوردی ئاکرێ و چەند بەرهەمێکی دیکەی خۆماڵی وەک، تەحین و سماق و ترشیات، بە فەرمی هەناردەی چەند وڵاتێکی ئەوروپا دەکرێت.
پێشتریش، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ماڵپەری فەرمی خۆی رایگەیاند، کە جگە لە برنج چەندین بەرهەمی خۆماڵی کوردەواری دیکەش هەناردەی ئەوروپا و دەرەوەی وڵات دەکرێت، کە سەرجەمیان لەسەریان نوسراوە، ( دروستکراوە لە کوردستان).
تائێستا، لەرێگەی کەرتی تایبەتەوە، هەریەکە لە برنج، سماق، تەحین، پوونگ، هەنار و تڕشی کە لە چەندین بەرهەمی جیاوازی جووتیاران دروستدەکرێت، بۆ وڵاتانی ئەوروپی هەناردە کراون.
خاوەنی کارگەی برنجی ئاکرێ بە میدیاکانی ناوخۆی هەرێمی کوردستانی گوتبوو، کە : ” ئێمە شەش جار بەرهەممان هەناردەی دەرەوە کردووە و ئەو وڵاتانەی بەرهەمەکانمان بۆ ناردوون بریتین لە سوێد، ئەڵمانیا، فینلاند و بەم نزیکانەش هەناردەمان بۆ وڵاتانی دیکەش دەبێت. دوایین بەرهەم کە هەناردەمان کردبێت پوونگ بووە، کە وەکو تێستێک ناردوومانە و لە داهاتوودا بەرهەمی زیاتر هەناردە دەکەین.”