“پارتی دیموکراتی کوردستانی –  سوریا” محەمەد ئیسماعیل وەک سکرتێری گشتی پارتەکە هەڵدەبژێرێت

قامشلۆ – نۆرس پرێس

“پارتی دیموکراتی کوردستانی – سوریا” دوای کۆتاییهاتنی کۆنگرەی گشتیان لە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، “محەمەد ئیسماعیل”ی بە سکرتێری نوێی ئەو پارتە هەڵبژارد.

ماڵپەڕی “کوردستان 24” لە زاری چەند سەرچاوەیەکی بێ ناوەوە بڵاویکردووەتەوە، کە ئەو پارتە “محەمەد ئیسماعیل”ی وەک سکرتێری گشتی هەڵبژاردووە، بۆ ئەوەی جێگەی “سعود ئەلمەلا” بگرێتەوە.

چالاکییەکانی کۆنگرەکە کە بەڕووی میدیاکاندا داخراوبوو، رۆژانی شەممە و یەکشەممە بەردەوام بوو.

ئیسماعیل، سەرۆکایەتی شاندی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردە لە چوارچێوەی دیالۆگەکانی “کوردی – کوردی” لە سوریا، هەروەها خاوەنی بڕوانامەی کیمیای پراکتیکییە لە زانکۆی دیمەشق، لە ساڵی 2002 وە ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانی سوریایە.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: تەیسیر محەمەد