حکومەتی سوریا دەست لەکارکێشانەوەی مامۆستایانی قەدەغەکرد

دیمەشق – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 15ی حوزەیرانی 2023، حکومەتی سوریا بڕیارێکی دەرکرد، کە تێدا هاتووە نابێت هیچ فەرمانبەرێکی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی سوریا دەست لەکاربكێشێتەوە پێش تەواوکردنی ماوی 30 ساڵی خزمەت.

حکومەت دەلێت ئامانجیان لەم بریارە رێگریکردنە لە تێکچوونی پرۆسەی پەروەردە و پێویستی بەپەلەی هەندێک پسپۆڕی لە بوارە جیاوازەکاندا.

بڕیاری حکومەتی سوریا، ئەو کرێکار و فەرمانبەرانەی ناگرێتەوە کە دۆخێکی تەندروستی دیاریکراویان هەیە و ناتوانن کارەکانیان جێبەجێ بکەن، دوای پێشکەشکردنی بەڵگەنامە، رێگەیان پێدەدرێت دەست لە کار بکێشنەوە.

وەزارەتی پەروەردە بەڕێوەبەرایەتییەکانی لە نێو پارێزگاکان ئاگادارکردەوە کە داواکاری دەست لەکارکێشانەوەیان پێشکەش بە ئیدارەی ناوەندی نەکەن، چونکە ئەگەر ماوەی خزمەتی ( 30) ساڵ نەبێت رەتدەکرێنەوە.

 دەست لەکارکێشانەوەی فەرمانبەرانی حکومەت زیادیکردووە، بەهۆی کەمی مووچە بەراورد بە نرخی پێداویستی رۆژانە، لە کاتێکدا مووچەی فەرمانبەرێکی حکومی بەتایبەتی لە وەزارەتی پەروەردە کەمترە لە 20 دۆلارە لە مانگێکدا، کە ئەم بڕە پارەیە بەشی بژێوی ژیانی بۆ ماوەی دوو رۆژ لەسەریەک ناکات.