بەرپرسی دیپلۆماسی ئەوروپا: گەمارۆکانی سەر دیمەشق بەردەوام دەبێت

دیمەشق – نۆرس پرێس

سەرۆکی دیپلۆماسی ئەوروپا، جۆزێپ بۆرێل، ئەمرۆ پێنجشەممە، رایگەیاند کە یەکێتی ئەوروپا بەردەوام دەبێت لە سەپاندنی سزاکان بەسەر دیمەشق و بەردەوام دەبن.

ئەو گوتانەی بۆرێل لەمیانی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا، لە پەراوێزی کۆنفرانسی برۆکسل، گوتی: “یەکێتی ئەوروپا پەیوەندی دیپلۆماسی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی سوریا دروست ناکات و ئەو سزایانە هەڵناگرێت کە بەسەر دیمەشقدا سەپێنراوە و دەیپارێزێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، “سیاسەتی یەکێتی ئەوروپا بەرامبەر بە سوریا نەگۆڕاوە، هەروەها پەیوەندی دیپلۆماسی تەواو لەگەڵ” رژێمی بەشار ئەسەد، سەرۆکی سوریا دروست ناکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێتی ئەوروپا دەست بە کارکردن لەسەر ئاوەدانکردنەوەی وڵات ناکات تاوەکو پەیوەندی سیاسی دروست نەبێت، کە تاوەکو ئێستا ڕووی نەداوە.

بۆرێل لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: “تاوەکو پێشکەوتن بەدەست دێت، سزاکان دەپارێزین، بەڵام لە ئێستادا هیچ پێشکەوتنێک نییە.”

لە کۆتایی کۆنفرانسەکەدا ئاماژەی بەوەدا کە بەردەوام دەبن لە پاراستنی رژێمی سزاکان بۆ سەر سوریا تاوەکو پێشکەوتن بەدەست دێت، بەڵام لە ئێستادا هیچ پێشکەوتنێک بەدی ناکرێت.