هەولێر – نۆرس پرێس
توێژەران بۆیان دەرکەوتووە، هەریەکە لە ئافرەت و پیاوان تووشی شەقیقە دەبن، مەترسی تووشبوونیان بە جەڵتەی مێشکی ئیسکیمیک زیاترە، کە باوترین جۆری جەڵتەی مێشکە.
جگە لەوەش، بەگوێرەی ئەنجامی توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری PLOS Medicine بڵاوکراوەتەوە، ئاماژەی بەوەکردووە کە ئافرەتان ئەگەری تووشبوونیان بە بە جەڵتەی دڵ و حاڵەتەکانی خوێنبەربوون لەناو مێشک یاخود دەوروبەری زیاترە هەیە.
پێدەچێت تووشبووانی شەقیقە پێش تەمەنی 60 ساڵی زیاتر تووشی جەڵتەی دڵ یان جەڵتەی مێشک ببن، لێکۆڵینەوەکانی پێشووتر ئاماژەیان بەوە کردووە کە زیادبوونی مەترسی تووشبوون بە جەڵتەی مێشک – کاتێک روودەدات کە خوێن مەینێک بۆری خوێن و تێڕەوی خوێن بۆ مێشک بگرێت ئەم حاڵەتەش زیاتر لە ئافرەتە گەنجەکان روودەدات.
بەڵام روون نەبووەتەوە کە ئایا ئەو ژنانەی شەقیقەیان هەیە ئەگەری تووشبوونیان بە جەڵتەی دڵ و جەڵتەی خوێنبەربوون زیاترە لە پیاوان.
بە پێچەوانەی ئەنجامەکانی توێژینەوەکانی پێشوو، شیکارییەکانی نوێترین توێژینەوە گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی دەریخستووە کە هەریەکە لە ژن و پیاوی تووشبوو بە شەقیقە مەترسی هاوشێوەیان هەیە بۆ تووشبوون بە جەڵتەی مێشکی ئیسکیمیک، بەڵام ئەو ژنانەی شەقیقەیان هەیە ئەگەری تووشبوونیان بە جەڵتەی دڵ و جەڵتەی خوێنبەربوون زیاتر بێت، بە بەراورد بەو پیاوانەی شەقیقەیان هەیە و دانیشتوانی گشتی.
بەشێوەیەکی گشتی ئەنجامەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ژنان بە شێوەیەکی بەرچاو کاریگەری شەقیقەیان لەسەرە، بەتایبەتی کە ئەم نەخۆشییە زیاتر لە ئافرەتاندا دەستنیشان دەکرێت.