یانە کەتەلۆنیەکە شێوەی درێسە نوێکەی بڵاوکردەوە

هەولێر – نۆرس پرێس

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە یانەی بەرشەلۆنەی کەتەلۆنی، شێوەی درێسە نوێیەکەی بۆ وەرزی داهاتووی 2023-2024 راگەیاند.

پێگەی فەرمی یانە کەتەلۆنییەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی “تویتەر”  گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە کە تێیدا ژمارەیەک یاریزانی تیمی یەکەم درێسە نوێیەکەیان لەبەردایە،  ئەوانیش بریتین لە لیڤاندۆڤسکی، ئاراوجۆ، خاڤی، کۆندێ، دێمبلی، پێدری، ئەنسو فاتی، تەمەن 19 ساڵ و باڵدی.

هەروەها ژمارەیەک یاریزانی ژنی یانەکە و بەشێک لە یاریزانانی لاوانیش دەرکەوتن.

بەرشەلۆنە وەرزی رابردوو جامەکانی لالیگا و سوپەری ئیسپانیای بەدەست هێنا، بە سەرکردایەتی ئەفسانەی پێشووی بلاوگرانا و راهێنەری ئێستای چاڤی هێرناندێز.

ئێستاش لە وەرزی نوێدا هەوڵدەدات بگەڕێتەوە سەر ئاستی ئەوروپا بۆ یاریکردن، دوای ئەوەی لە وەرزەکانی رابردوودا شکستی گەورەی تۆمارکرد.