سریانییه‌كانی رۆژئاوای كوردستان داوای ده‌كه‌ن لە ئاستی نێودەوڵەتیدا دان به‌ كۆمه‌ڵكوژی “سێفۆ”دا بنرێت

قامشلۆ – نۆرس پرێس

سریانییه‌كانی شاری قامشلۆ له‌ رۆژئاوای كوردستان، رێپێوانێكیان ئه‌نجامدا و تێدا داوای دانپێدانای نێوده‌وڵه‌تییان كرد له‌ دۆسیه‌ی كۆمه‌ڵكوژی “سێفۆ”.

لە یادی 108 ساڵەی کۆمەڵکوژی سێفۆدا، رێکخراوە ئاشوورییەکان لە شاری قامشلۆی رۆژئاوای كوردستان، داوای دانپێدانانی نێودەوڵەتییان كرد له‌ دۆسیه‌ی “سێفۆ” كه‌ ده‌وڵه‌تی توركیا له‌ دژی سریانی و ئاشووری و کلدان ئه‌نجامیداوه‌.

داواكردنی دانپێدانان به‌م کۆمەڵکوژییه به‌رده‌وام ده‌كرێت له‌ دادگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و‌ پێویسته‌ دەوڵەتی تورکیا لە ڕوانگەی ئەخلاقی و ئینسانی و یاساییەوە بەرپرسیارێتی ئەم کۆمەڵکوژییە لە ئەستۆ بگرێت.